دەنگی زۆرینەی هێناوە

لە دیالە پۆستێکی دیکە بۆ لایەنە کوردییەکان گەڕایەوە

راژان باجەڵان – خانەقین

نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا، بە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە قایمقام و بەرێوەبەری چەند ناحیەیەک دیاریکران، بەڵام خۆپیشاندان و ناکۆکی سیاسی نەخشەی سیاسی ناوچەکەی گۆڕی و ئەو بارودۆخەش لە خۆیدا سودێکی بۆ کورد هەبوو.

ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە 964یراگەیاند، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگ بە شێخ ئەحمەد زەرگۆشی درا کە دووبارە ببێتەوە بەرێوەبەری ناحیەی سەعدییە، کە سەر بە حزبێکی کوردییە و ماوەی چەندین ساڵە توانیویەتی هاوسەنگی سیاسی شارۆچکەکەی بپارێزێت و هەموو لایەنەکان لەسەری کۆک بوون.

لە رێکەوتی 23.10.2024 ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەنگیان بە محەمەد عەلی شەکەرچی دا، کە کوردێکی سەر بە حزبی بەدرە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری ناحیەی سەعدییە، بەڵام ناکۆکی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان رێگای نەدا کە ناوبراو پۆستەکە وەربگرێت.

جگە لە شارۆچکەی سەعدییە ئەمڕۆ هەریەک لە بەرێوەبەرانی شارۆچکەکانی جەلەولا، قەرەتەپە، عوزێم و بوهرز دیاریکران و بڕیارە قایمقامی خانەقینیش هەر بۆ کورد بمێنێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتودا لەگەڵ قایمقامی شارەبان دانگدانی لەسەر بکرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش