شەش تیم بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کرد

ئاگرەکەی سەر رێگای گوێر – هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا و کوژایەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەو ئاگرەی لەناو کۆگاکانی سەر رێگای هەولێر – گوێر کەوتبووەوە، کۆنتڕۆڵ کرا و کوژایەوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر ئاگرەکەی ناو کۆگاکانی سەر رێگای گوێر کۆنتڕۆڵ کرا و بەتەواوەتی کوژایەوە”.

وتیشی، شەش تیمی بەرگری شارستانی هەولێر بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کردووە.

سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکەش، شاخەوان سەعید وتی، زیانی گیانی نەبووە و زیانی ماددیش تەنها ژمارەیەک کارتۆنی بەتاڵ سووتاون.

لەسەر رێگای گوێر لەناو کۆگاکان ئاگر کەوتووەتەوە

لەسەر رێگای گوێر لەناو کۆگاکان ئاگر کەوتووەتەوە

کۆگایەک لە هەولێر ئاگری گرت

کۆگایەک لە هەولێر ئاگری گرت