دوو ئەندامی تیمی سەرژمێری سەرقاڵی نووسینی ژمارەی تۆمارین لەسەر خانویەک _ وێنە: 964
به‌شێكی پیاوان هه‌ناسه‌یان هاته‌وه‌به‌ر
“سهرژمێرییهكهى عێراق و هه‌رێم ژنى دووه‌م ئاشكرا ناكات”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمەکانی سەرژمێری دەڵێن ئه‌و سهرژمێرییهى له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دانیشتووان ئه‌نجام ده‌درێت، ناچێته ناو ئه‌و وردهكارییهى كه ژنى دووه‌مى پیاوان ئاشكرا بكات، چونكه ده‌ڵێت، هه‌ر پیاوێكی دووژنه یه‌كجار و له‌یه‌ك شوێن ناوى تۆمارده‌كرێت.
نما عەبدول، یەکێکە لە ئەندامانی تیمەکانی گەڕانی سەرژمێری بە 964ـی وت: سه‌باره‌ت به‌و پیاوانه‌ى خاوه‌نى زیاتر له ژنێكن، ته‌نیا یه‌كجار ناویان وه‌ك سه‌رۆكى خێزان له سیستمى سه‌رژمێرییه‌كه تۆمارده‌كرێت و له هیچ شوێنێكی دیكه‌ى ناوه‌كه‌ى دووباره نابێته‌وه.
هەر ئەمڕۆ بەیانی 964 بڵاویکردەوە تیمەکانی سەرژمێری ده‌ستیان به سه‌رژمێرییه‌كه كردووه، هه‌ست ده‌كه‌ن هاوڵاتیان زۆر هاوكاریانن.
ئهمڕۆِ له شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنى زانیاری كه‌سییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و هه‌مان ئه‌و زانیاریانه‌ش بۆ رۆژانى 20 و 21 ـى ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كان بۆ دڵنیابوونه‌وه له راستى و دروستى، دووپات ده‌كرێنه‌وه.