لە سلێمانی و سەرجەم شارەکانی کوردستان

پڕۆسەی گەڕان بۆ سەرژمێری دەستیپێکرد

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی ئەندامانی خێزان ئەمڕۆ لە سلێمانی دەستی پيکردووە و تیمەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.

نما عەبدول، یەکێکە لە ئەندامانی تیمەکانی گەڕانی سەرژمێری بە 964ـی وت، لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە،  دەستیان کردووە بە گەڕان بەسەر ماڵاندا و ناوی ئەندامانی خێزان تۆمار دەکەن.

وتیشی، کاتی گەڕانی تیمەکان لە کاتژمێری6:00ـی بەیانی دستپێدەکات و لە 12:00ەی شەو کۆتایی دێت، بەڵام ئێمە نامانەوێ هاوڵاتییان بێزار بکەین و لە کاتە شیاوەکاندا سەردانی ماڵان دەکەین.

روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی لە ژنێک زیاتریان هەیە تەنیا یەک جار ناوی سەرۆکی خێزان واتە پیاوەکە تۆمار دەکرێت و دەچێتە ناو سیستمەوە و دووبارە ناکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولە...

کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولەک کاتی دەوێت