سزادراوانی چاکسازی گەورانی دهۆک کتێب دەخوێننەوە. فۆتۆ: چاکسازی گەورانی دهۆک
تاقیکردنەوەش دەکەن
لە چاکسازی گەورانی دهۆک پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بەڕێوەدەچێت
964+
ژووری هەواڵ
لە چاکسازی گەورانی دهۆک هانی سزادراوان دەدرێت کتێب بخوێننەوە و خۆیان پڕ زانیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستە پێشبڕکێیەک رێکخراوە بەناوی “open book”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024، چاکسازی گەورانی دهۆک رایگەیاند، بۆ یەکەم جار پێشبڕکێیەکی نوێیان بۆ سزادراوان رێکخستووە کە بریتیە لە خوێندنەوەی کتێب.
شێوازی پێشبڕکێکە بەجۆرێکە کە سزادراوان بۆ ماوەی یەک هەفتە کتێب دەخوێننەوە پاشان لە رۆژی تاقیکردنەوە پرسیاریان لێدەکرێت و دەتوانن بۆ وەڵامدانەوە کتێبەکان بکەنەوە.
لە هەرێمی کوردستان سێ چاکسازی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن.