“دەتوانی دوو لیتر ئاو بەرزبکەیتەوە؟”

+964
ژووری هەواڵ

هەر بۆ زانین و ئامادەکاری، ئەمە بەشێکن لەو پرسیارانەی لە کاتی سەرژمێریدا لێت دەکرێن
تیمەکانی سەرژمێری دەیانەوێت بزانن لە رووی تەندروستییەوە بارودۆخی ئەندامانی خێزان چۆنن، بۆیە لە دۆخی تەندروستی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەپرسن، ئەمەش پرسیارەکانە:

ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە بینیندا؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە بیستندا؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە رێکردن و سەرکەوتن بەسەر پەیژەدا؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە قسەکردن بە زمانی دایک؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە بیرهێنانەوەو تەرکیزدا؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە بەرزکردنەوەی بوتڵێکی دوو لیتر ئاو؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە بەکارهێنانی دەست و پەنجەکانی بۆ گرتنی شتی بچووک؟
ئایا کەسەکە هیچ ئاستەنگێکی هەیە لە چاودێری کردنی خۆی، گەرماوکردن و لەبەرکردنی جلوبەرگ؟