تیمەكانی سەرژمێری بەم شێوەیە بناسنەوە
“لەخۆتان ئەمین بن و ترسی پیاوخراپتان نەبێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تیمەکانی سەرژمێری بە کۆمەڵ دەگەڕێن و باجی فەرمییان لە ملدایە، کە لە دەرگایاندا بیکەنەوە، خەمی دزو پیاوخراپیشتان نەبێت، چونکە هێزە ئەمنییەکان چاویان کراوەیە و ئاگادارن، خۆ ئەگەر گومانتان لە کەسێکیش هەبوو یەکسەر پەیوەندی بکەن بە پۆلیسەوە.
لەسەروبەندی رۆژانی سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەشێك لە هاوڵاتیان لە رێگەی 964ـەوە دەپرسن چۆن بزانین ئەو كەسانەی بۆ سەرژمێری دێنە ماڵەكانیان، بە راستی تیمی سەرژمێرین و چۆن بیانناسنەوە، قایمقامی هەولێریش لەم بارەیەوە روونیكردەوە دا، كە تیمەكانی سەرژمێری باجی تایبەتیان هەیە، هەركەسێكیش گومانی هەبوو، دەتوانی لایەنە ئەمنییەكان ئاگاداربكاتەوە.
رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت، كە بە هەزاران كارمەندی بژمێر و تیمی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن.
لە کاتی سەرژمێری کە سەردانی ماڵەکەت دەکەن پرسیاری 18 جۆر کەلوپەلت لێ دەکەن
بۆ ئەوەی دڵەڕاوکێی خەڵک بڕەوێتەوە 964 پرسیاری لە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر کرد، کە خەڵک ترسیان نەبێت ئەو چەند رۆژە دز و پیاوخراپ بە ناوی سەرژمێرییەوە لە دەرگای ماڵان بدەن و زەفەر ببەن؟
ئەمە وەڵامی قایمقام بوو کە هەمانکات خۆی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قایمقامی ناوەندی هەولێرە:
با هاوڵاتیان لە سەلامەتی خۆیان و ماڵ و سامانیان دڵنیابن، چونكە تیمەكانی سەرژمێری هەموویان باجی تایبەتیان هەیە و جلوبەرگی دیاریكراویان لەبەرە، جگە لەوە ئەوان یەك و دوو كەس ناچنە ماڵەكان و بە تیم دەچن، هەروەها تیمی دیكەی ئەمنی و تەندروستی لەگەڵ تیمەكانی سەرژمێری دەبن و چاودێریی كاروبارەكان دەكەن.
“هەركەسێك گومانی لە هەر شتێك هەبوو لە تیمەكانی سەرژمێری، دەتوانێت لایەنە ئەمنییەكان ئاگادار بكاتەوە”، نەبەز عەبدولحەمید وای وت.
قایمقامی هەولێر رایگەیاند، خۆی سەرپەرشتی تیمەكانی ناو سەنتەری قەزای ناوەندی هەولێر دەكات و قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێندرێت، هێزێكی زۆری ئەمنی و ئاسایش بەشداریی پرۆسەكە دەكەن و بەسەر شەقام و گەڕەكەكاندا دابەش دەبن، بۆیە پێویست بە هیچ ترس و دڵەڕاوكێیەك ناكات.
پرۆسەی سەرژمێریی گشتی هەرچەندە بە شێوە گشتی و فەرمییەكەی لە 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەڵام تیمەكانی سەرژمێری و بژمێرەكان دەستبەكاربوونە و لە هەندێك شار و ناوچە خەریكی تۆماركردنی داتاكانن و رۆژانی سەرژمێرییش جارێكیش دیكەش پشتڕاستی داتا و زانیارییەكانیان دەكەنەوە.
ئەمڕۆ بژمێرەكانی سەرژمێری لە هەولێر سەردانی ماڵان دەكەن
سەرژمێری
راژان دەبێتە رازان
پڕۆسەى سەرژمێرى ناوە کوردییەکان دەشێوێنێت
300 مەشقپێكراوی دیكە ئامادەكران
ئەمڕۆ بژمێرەكانی سەرژمێری لە هەولێر سەردانی ماڵان دەكەن
پارێزگاری هەولێر:
"هەولێر بۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئامادەیە"
هەواڵەکان