سەرجەم وردەکارییەکانی تێدایە

فۆڕمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە 964ـەوە ببینە

شۆڕش قادری

پێش ئەوەی سەردانی ماڵەکەت بکەن، فۆڕمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لێرە ببینە.

فۆڕمەکە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ 964 نێردراوە و سەرجەم پرسیار و وردەکارییەکانی تێدایە.

بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

27   ساڵە لە عێراقدا پڕۆسەى سەرژمێرى ئەنجام نەدراوە و دواینجار پڕۆسەى سەرژمێرى ساڵى 1997 بوو کە ئەوکات دانیشتووانى عێراق، بەبێ هەرێم 19 ملیۆن و 184 هەزار 543 کەس بوو.

یەکەم سەرژمێری گشتیى لە عێراق ساڵی 1934 ئەنجامدرا، ئەوکات ژمارەی دانیشتووانەکەی سێ ملیۆن و 380 هەزار کەس بوو.

بۆ بینیی فۆڕمی سەرژمێری ئەمساڵ کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

استمارة العد_كوردي سوراني-2