لە گوندی مەمکانی سنووری پشدەر

لە راپەڕین 180 ماڵ لە بێ ئاوی رزگاریان بوو

ژێوار خدر

تۆڕی ئاو بۆ گوندی مەمکانی ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر راکێشرا و دانیشتووانی گوندەکەش لە خەمی بێ ئاوی رەخسان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین رایگەیاند، پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاوی سەنگەسەر کۆتایی هاتووە و ئیتر دانیشتووانی گوندەکە خەمی بێ ئاوییان نابێت.

دەشڵێت، پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئاوى راپەڕین و بە هاوکارى فەرمانگەى ئاوى سەنگەسەر جێبەجێ کراوە، هەروەها چەند بۆرىیەکی قەبارە جیاواز بۆ پڕۆژەکە بەکارهاتوون، بە درێژى سێ هەزار و 500 مەتر.

روونیشیکرووەتەوە، لەگەڵ راکێشانی بۆرییەکە مەنهۆڵێکیش دروستکراوە و چەند قفڵێکی قەبارە جیاوازیش داندراون، کە نزیکەى 180 ماڵ سوودمەند دەبن لێی بۆ ئاوى خواردنەوە.