چەند رۆژێکە ناجێگیرە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

شۆڕش قادری

نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت تاڕادەیەک ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام بەرەو دابەزین دێت، بۆ ئەمڕۆش نزیکەی دۆلارێکی دیکەی لێبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15.11.2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71 دۆلار و 94 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.

هاوکات یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسیش بە 68 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وای كردووە نرخی نەوت زیاتر دابەزێت و جێگیر نەبێت.