هەواڵەکان
هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاریى هاتوچۆ له راپه‌ڕین و ژینگه له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چن
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ سلێمانى ساڵیادى دروستبوونى 240 ساڵه‌ى ده‌كاته‌وه، له‌ملاوئه‌ولاى شار خه‌ڵكی خرۆشاون، به چالاکی جۆراوجۆر یادى دروستبوونى شاره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له سلێمانى ده‌مێنینه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵێكی خۆش نییه، چونكه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ تەرمی دوو خوشک لەناو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا له بەکرەجۆ دۆزرانەوە.
گیرفان و باغه‌ڵى جوتیارانى هه‌رێم جارێكی دیكه‌ش گه‌رم ده‌بێته‌وه، چونكه له به‌غداوه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌كی دیكه دراوه كه بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ده‌شمێنێته‌وه نوێنه‌رانى جوتیارانى هه‌رێم به‌ڵێنیان پێدراوه له‌داهاتوویه‌كی نزیك بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كان له چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه، له ئیداره‌ى راپه‌ڕین هاتوچۆى ئه‌م ئیداره‌یه رووی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كردووه بۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه‌كانى و له ئیداره‌ى سۆرانیش تیمه‌كانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گوند به گوند ده‌گه‌ڕێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى گوندنشینان له‌سه‌ر بابه‌تى داربڕین.