دابەزیوە

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ گەیشتووەتە 72 دۆلار

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت درێژەی بە دابەزین دا لە بازاڕەكانی جیهاندا، كە هەفتەیەكە سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 0.4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیكەی پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 68 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەوەش بەڕێژەی 0.31% دابەزیوە.

لە دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وای كردووە نرخی نەوت زیاتر دابەزێت و جێگیر نەبێت.