باسی چی كراوە؟
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.11.2024 لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەولێر سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە.
میدیای نزیك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كردووە، چەند بابەتێك لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆی لەسەر كراوە، لەوانە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچە.
964 هەوڵیدا زانیاری زیاتر لە بارەی كۆبوونەوەكە وەربگرێت، بەڵام هیچ یەكێك لە پەیجی سەرۆكایەتی هەرێم و نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هیچ وردەكارییەكیان بڵاونەكردووەتەوە.
سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە پێشوازی كرا و وەك بڵاوكراوەتەوە، كۆمەڵێك پرس گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، لەوانە هەناركردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ دەرەوە، موچەی فەرمانبەران و بودجە، سەرژمێریی گشتیی و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كوردستان.
بڕیارە سودانی دوای هەولێر، سەردانی شاری سلێمانییش بكات.
محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر
سودانی
سودانی بۆ رۆژنامەیەكی ئیسپانی:
"یاریی كلاسیكۆ لە عێراق كێشەی بۆ دروست كردووین"
سودانی لە مەدریدە
عێراق و ئیسپانیا چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد
15 خۆبهخش له پێشبڕكێ دان
عێراق "خۆبهخشی ساڵ" له سنوورى سلێمانى دیاریدهكات
لەگەڵ ئەنجومەنی خانمان کۆبوەوە