چەند رۆژێکە ناجێگیرە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت تاڕادەیەک ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوام بەرەو دابەزین دێت، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.11.2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72.09 دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 15 سەنت بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسیش بە 68 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی ناجێگیری نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانى نەوت بەهۆى باهۆزى رافائیل دەگەڕێتەوە.