لە سبەینێوە لە سەید سادق جێبەجێ دەکرێت
لە کاتژمێر 12ـەی شەوەوە هیچ کافتریا و هۆڵێکی بلیارد بۆی نییە کراوە بێت
964+
توانا نەقی
بە بڕیاری قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لەمەودوا لە دوای کاتژمێر 12ـەی شەوەوە هیچ شەوە کافتریاو هۆڵێکی بلیارد بۆیان نییە کراوە بن.
ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی سەید سادق بڵاویکردەوە، لیژنەکانیان سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانەیان کردووە و رێگریش دەکەن لە سەردانیکردنی مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ و نابێت بچنە ئەو جێگایانە و بڕیارەکەش بۆ رێگریکردنە لە دیاردەی قومارکردن.
دەشڵێت، لە سبەینێ چوارشەممەوە سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگادار کراونەتەوە پێویستە لە کاتژمێر 12ـەی شەوەوە شوێنەکانیان دابخەن و کاری تیادا نەکەن.
هەرخاوەن کافتریا و هۆڵێکی بلیارد سەنتەری گەیمەکان پابەند نەبن بە بڕیارەکەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و شوێنەکەشیان دادەخرێت. قایمقمایەت وادەڵێت.