لە عێراق

ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ مۆبایلیان لێ قەدەغە کرا

+964

ژوولی عەدنان

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی رێگریکردن لە دزەپێکردنی بەڵگە و زانیاری، بڕیاڕیان دا بە قەدەغەکردنی هێنانەژوورەوە و بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکە لە کاتی دەوامی فەرمیدا.

لە نووسراوەکەدا لە رێکەوتی ئەمڕۆ 11.11.202ی بەسەرەوەیە، هاتووە، هەر ئەفسەرێک لە پلەی رائیدەوە تا دەگاتە کارمەندی ئاسایی لە هەموو پێکهاتەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە شوێنی دەوامیدا مۆبایلی پێ بگیرێت 30 رۆژ بەند دەکریت و ئەگەر دووبارەی بکاتەوە رەوانەی دادگای هێزی ئاسایش ناوخۆ دەکرێت.

هەروەها هاتووە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

چوار رێنمایی لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ بنکەکانی دەنگدان ن...

چوار رێنمایی لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ بنکەکانی دەنگدان نێردراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراو...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراونەتەوە