سەرچاوەکان پاکن 

هاوڵاتیانی شارەزوور دەتوان بەبێ خەمی ئاوی بەلوعە بەکاربێنن

+964

بڕوا مەجید

ئەنجامی پشکنینەکانی ئاوی شارەزوور گەڕایەوە، دەرکەوت هیچ پیسبوونێک لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان لە گوندی بێستانسور و خەزانی ئاو لە گوندی بایزئاوا نیە.

رەمەزان ئارف، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بۆ 964 وتی، “سەرچاوی ئاوی بێستان سور دوو پڕۆژەیە، پڕۆژەی یەکەم ئاو بۆ ناحیەی عەربەت و ناحیەی زەڕایەن دابیندەکات، سەرچاوەی دووەمیش ئاوی قەزای شارەزوور و ئاوارەکان و گوندی بێستانسور دابین دەکات.

وتیشی، لەئەنجامی پشکنینەکانی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری ئاوی بەڕێوبەرایەتی دەوروبەری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی خۆپاراستنی تەندرووستی سلێمانی دەرکەوتووە، ئاوی سەرچاوەکە و ئاوی ناو غەزانەکان لە بایز ئاواش بێ کێشەن و شیاون بۆخواردنەوە.

روونیشیکردەوە، هۆکاری پیسبوونی ئاوی شارەزوور دەگەڕێتەوە بۆشکانی بۆری سەرەکی، ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە گەڕەکی شارستانی و کۆبوونەوەی ئاوی باران و  درووستبونی ئاوی لافاو، دواتریش دزەیکردووەتە ناو بۆری ئاوی خواردنەوە و ئەم حاڵەتە درووستبووە.

“چارەسەری بۆریە شکاوەکانمان کردووە، تا سبەینێ ئاو بەتەنکەر دابەش دەکەین بەسەر ئەوماڵانەدا کە ئاوەکەیان پیس بووبوو، دواتر ئاوی بەلوعەیان پێ دەدەین و دڵنیایان دەکەینەوە لە پاکی و  باشی ئاوی سەرچاوەکە بۆیە بەبێ خەمی دەتوانن ئاوی بەلوعە بەکاربێنن” رەمەزان عارف وای وت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

 هاوڵاتیانى شارەزوور بە لێشاو توشى سکچوون و رشانەوە دە...

 هاوڵاتیانى شارەزوور بە لێشاو توشى سکچوون و رشانەوە دەبن