كۆبوونەوەیان كرد
پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق كۆبوونەوە و بە پێی زانیارییەكان، هەردوولا ئامادەكاری دەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی یاداشتنامەی لەیەكگەیشتنی نێوانیان.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 10.11.2024 لە نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری لە هەولێر ئەنجامدرا.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، چەمکی کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و ئامادەسازییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
هەروەها باسی ئەوە كراوە، وەزیری پێشمەرگە بە گرنگییەوە باسی لە دۆخی ئێستای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و قۆناغی چاکسازی و بنیاتنانی دەڤەر و فیرقەی زیاتری لە وەزارەتەكەی كردووە.
لە بارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، جەنەڕاڵ هام بەردەوامبوونی پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانانی دووپاتکردەوە، ئومێدیش دەکەن بە ویست و ئیرادەی بەهێزی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر و دامەزراوتربێت، ئەوانیش پشتیوانیان دەبن، ئەمە لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە.
هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە
یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پێشمەرگە و هاوپەیمانان چییە؟
هێزەكانی هاوپەیمانان پێشتر رایگەیاندووە، بە گوێرهی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کە لە 2016وە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە واژۆکراوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت، هاوپەیمانان زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بۆ پڕچەک کردن، مەشقپێکردن، هاوکاری لۆجستی و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخان دەكەن.
پێشمەرگەش لە بەرامبەردا لە رێگەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەوە کار بۆ بەدامەزراوەییکردن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت
پێشمەرگە
بە هاوکاری پێشمەرگە
200 کم دیواری کۆنکرێتی لە سنووری سوریا و عێراق دروست دەکرێت
لە سەنگەرەكانی پێشەوە دانرا
چەند کامێرایەكی حەراری بۆ هێزەکانی پێشمەرگه دابین کرا
قوماشی قەدیفەی بەكارهێناوە
براندێكی جیهانی سەڵتەی ژنانەی کوردی دیزاین كردووە و دەیفرۆشێت
بانگەوازی كۆمپانیاكان دەكات
پێشمەرگەی كوردستان سەنگەر دروست دەكات
300 حاڵەتی تۆماركراوی لێیە