هەواڵەکان

کیسەڵێک بۆ خواردن راو کراوەوە و بۆ چوونە حەج تا سێشەممە کاتتان ماوە


ژووری هەواڵ

راوکردنی کیسەڵێک لە زێی گەورە، ژینگەی هەولێری هێناوەتە دەنگ و بەدوای راوچییەکاندا دەگەڕێ، کیسەڵەکە لە جۆری جەلاوییە، رۆژی 7.11.2024 لە زێی گەورە لەلایەن ژمارەیەک راوچی، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی و بەنایاسایی ڕاوکراوە.

لە ئەمشەوەوە تا سبەی شەو، کەشەکە سارد دەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەش باران دەبارێ، ئێستا کاریگەرییەکەی ئەو شەپۆلە مەودا کورتە گەیشتووە پاریزگاکانی عێراق و کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا سبەی دووشەممە دەگاتە ناوچەکانمان.

بۆ وەرزی حەجی داهاتوو، پێنج هەزار و 120 هاوڵاتى هەرێمی کوردستان ناویان گەڕاوەتەوە، وادەى وەرگرتنى گوژمەى یەکەمى پارەى چوونە حەجیان تا دوو سبەی سێشەممە بەردەوام دەبێت، لەدواى ئەو وادەیە هەر کەسێک دوا بکەوێت و پارەی سەفەرەکەی نەدات، ناوێکى یەدەگ دەخرێتە شوێنەکەى.

ئیتر کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران، کێشەیان نابێت لە هەڵگەڕان بەسەر شاخ و کێودا، چونکە مەشقێکی یەک رۆژەیان کرد و فێری هونەری هەڵسوکەوت کردن لە شوێنە بەرزەکان کران.