پاسپۆرتی عێراقی - وێنە: socialmedia
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ خەڵکی دەڤەری راپەڕین
لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا سەردانمان بکەن بێ دواکەوتن
ژێوار خدر
هاوڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین، ئەوانەی حجزی ئەلیکترۆنییان کردووە لە پاسپۆرتی سلێمانی، لەکاتی خۆیدا سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بێ پێشکەوتن و دوا کەوتن.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، ئگادارییەکیان بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین بە بیتوێن و پشدەرەوە دەکەنەوە، کە حجزی ئەلیکترۆنییان کردووە، پێویستە پابەندی بەروار و کاتی نامەی حجزە ئەلەکترۆنیەکە بن کە بەدەستیان گەیشتووە.
دەشڵێت، پێویستە رێک لەو کاتەدا بێ پێشکەوتن و دواکەوتن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن لە کاتی دیاریکراوی خۆیان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی مامەڵەکانیان .
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگە، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی سیستەمی پاسپۆرت سەرجەم مامەڵەکان بۆ ماوەیەکی کاتی لە نوسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین راگیراون.