حاجیان ئاگاداربن
تەنیا سبەینێ و دووسبەى ماوە بڕۆن پارە بدەن
964+
وریا فەتاح
وادەى وەرگرتنى گوژمەى یەکەمى پارەى حاجیانى تا سێشەممەى داهاتوو بەردەوام دەبێت و ئەوقاف هۆشدارى دابوو، لەدواى ئەوە هەر کەسێک دوا بکەوێت ناوێکى یەدەگ دەخرێتە شوێنەکەى.
پێشتر کاروان ستوونى، وتەبێژى حەج و عومەرى هەرێم بە 964ـى وبتبوو، هەموو ئەو هاوڵاتیانەى هەرێمى کوردستان کە ناویان بۆ حەجى ساڵى 2025 دەرچووە، وەرگرتنى پارەى لێیان تا رۆژى سێشەممە به‌رواری 12/11/2024 درێژ کراوەتەوە.
وەک ئەوەى حەج و عومرە داویەتى بە 964، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.
داوا لە هاوڵاتیانیش کراوە كه ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه له زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، چونكه واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه درێژ ناكرێته‌وه.
بەم شێوەیە تەنیا سبەینێ و دوسبەى ماوە بۆ ئەوەى ئەو هاوڵاتیانەى ناویان بۆ حەج گەراوەتەوە، مامەڵەکانیان تەواو بکەن و گوژمەى یەکەمى پارەکانیان بدەن.
پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1-هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
2-پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
3-هێنانی پاسپۆرت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بۆ وەرزى حەجى ساڵى 2025، پێنج هەزار و 120 هاوڵاتى هەرێم مافى بەشداریکردنیان هەیە و دەتوانن حەج بکەن.