لە گۆڤاری Zootaxa  به‌ فه‌رمى ناسێندران

دوو جۆر په‌پوله‌ى نوێ له‌ كوێستانه‌كانى هه‌ڵگورد له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆماركران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گۆڤارى به‌ناوبانگى Zootaxa  توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوكردووه‌تووه‌ تیایدا ئاماژه‌ى به‌ تۆماركردنى دوو جۆر په‌پووله‌ى نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و تۆماركردنه‌كه‌ش به‌دیاریكراوى له‌ كوێستانه‌كانى چیاى هه‌ڵگورد له‌ ئیداره‌ى سۆران، بووه‌.

هه‌ردوو توێژه‌ر سۆما مه‌جید و سۆران ئه‌حمه‌د ئه‌م دوو په‌پوله‌ نوێیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یان تۆماركردوون.

سۆما مه‌جید، له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵازویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ توێژینەوەیەکی زانستی نوێیان لە گۆڤاری Zootaxa لەسەر تۆمارکردنی دوو جۆری نوێی پەپولە لەسەر ئاستی عێراق لە کوێستانەکانی هەڵگوردەوە، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پەپولەکان لە بەرواری28.6.2024 لە شاخی هەڵگورد لە بەرزی سێ هه‌زار و 77 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە لەسەر یەکێک لە گوڵە کوێستانیەکانی ناوچەکە به‌ناوى (Onobrychis cornuta) وێنەیان گرتوون و کۆیانکردوونه‌تەوە.

پاش هێنانەوەیان بۆ زانکۆی سلێمانی و ناسینەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ توێژەرێکی رووسی لە زانکۆی (Lomonosov Moscow University) تۆمارەکانیان بڵاوکردەوە.

جۆری یەکەمى په‌پووله‌كه‌ به‌ناوى Callophyrus paulae و جۆری دووەمیشیان به‌ناوى Turanana cytis kurdistana تۆماركراون.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پەپولەی جۆری یەکەم ئەو گوڵە کوێستانیە رووەکە ماڵیەتی و خۆراکی لەسەر شیلەی گوڵەکانیەتی، جۆری دووەمیش کە ژێرجۆرەکەی بەناوی کوردستانەوەیە تایبەتە بە ناوچەکانی زاگرۆس لە ئێران و پارێزگای وان و ناوچەی هەکاری، و لە ئێستاشدا شاخی هەڵگورده‌.

باس له‌وه‌ده‌كات “ئەم تۆمارانە گرنگی ناوچەکە نیشاندەدەن لە رووی دەوڵەمەندی زیندە هەمەجۆریەوە و پێماندەڵێت کە ئەو ناوچە کوێستانیانە پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە”.

لینکی توێژینەوە:

Two lycaenid butterfly species (Lepidoptera: Lycaenidae) recorded as new for the fauna of Iraq | Zootaxa

زیاتر له‌ 30 جۆر گوڵ و گیای قه‌ره‌داغ له‌ جیهاندا بوون...

زیاتر له‌ 30 جۆر گوڵ و گیای قه‌ره‌داغ له‌ جیهاندا بوونیان نیيه‌