پەیپاڵیش دەستیکرد بە ئیزندانی کارمەندەکانی

+964
عادل كانەبی

پەیپاڵ (Paypal ) بڕیاریدا بە ئیزندانی دوو هەزار کارمەندی خۆی، کە دەکاتە سەدا 7ی هێزی مرۆیی ئەو کۆمپانیایە، بە بیانووی کەمیی دەستکەوتنی داهات.

ئەو بڕیارەی پەیپاڵ دوای ناردنە ماڵەوەی دەیان هەزار کەس دێت لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیاوە تەنیا لە مانگی رابردوودا، وەکو گووگڵ، ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت.

پەیپاڵ بانكێكی ئه‌لیكترۆنیه و تیایدا‌ دەتوانرێت پاره‌ هەڵبگیرێت و مامەڵەی پێوە بکرێت، ئێستا یەکێکە لەو بانکانەی زۆرترین بەکارهێنەری هەیە.

پەیپاڵ لە 1998 دامەزراوە، بەڵام لە 2000 لە لایەن ئیلۆن مەسک پەرەی زیاتری پێدراوە و دواتر فرۆشتوویەتیەوە.