''قۆناغێکی نوێی هاوبەشی بنیاتنەرانەیە''

کار: قەرەبووکردنەوەی نەوتی هەرێم هەنگاوێکی ستراتیژییە بە ئاڕاستە راستەکە

964+

ژووری هەواڵ

شێخ باز بەرزنجی خاوەنی کارگروپ رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران ”رەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشە بۆ پەرەپێدان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان”.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە، بڕیاریدا وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە لە خەرجییە سیادییەکان بۆ تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە ھەرێم بەرھەمدەھێندرێت و رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت.

ئەمڕۆ شێخ باز بەرزنجی خاوەنی کارگروپ لە سەر ئێکس نوسیوەیەتی،”بڕیارەکە هەنگاوێکی ستراتیژییە بە ئاڕاستە راستەکەو کاریگەری دەبێت لە نزیکردنەوەی بۆچوونەکان و هەمانگی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوتدا.

کارگروپ یەکێکە لە ژمارە گەورەکان و کۆمپانیا دیارەکانی کەرتی وزە لە عێراق و کوردستاندا، بۆیە ئەم بڕیارە بە خێر بۆ پرۆژەکانی دەشکێتەوە.

بەرزنجی نوسیویەتی،”قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم رەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشە بۆ پەرەپێدان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان، ئەمەش قۆناغێکی نوێی هاوبەشی بنیاتنەرانە دەهێنێتە ئاراوە.

بۆیە پاڵپشتی گروپەکەی بۆ دەربڕیوەو نوسیوەیەتی ”ئێمە لە کار پاڵپشتی ئەم ئاڕاستەیە دەکەین لەگەڵ کارکردنی شانبەشانمان لەپاڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزەی گەشەسەندن بۆ عێراق دەهێنێتە ئاراوە”.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران هێشتا بە دڵی هەرێم نییە، 964 لە دوو سەرچاوەی جیاوازی بیست کە هەم هەرێم و هەم کۆمپانیاکان زۆر بەم بڕیارە رازی نەبوون و چاوەڕێی زیاتربوون، بەڵام وتوویانە بۆ ئەم قۆناغە لە هیچ باشترە.

ئەو دوو سەرچاوەیە لە نزیکەوە ئاگایان لە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بووە.

دوێنێ سێشەممە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت،” ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پێشنیارێکی بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (12/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ ساڵە ژمارە 13ـی ساڵی 2023 پەسەند کرد”.

روونى کردووەتەوە، بەپێی ئەم هەموارە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکانی بودجە، بڕی 16 دۆلار خەرجدەکات بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک لە نەوتی هەرێم کە بڕەکەی لە یاسای بودجە بە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریکراوە.

“خەرجکردنى بڕى ئەو 16 دۆلارە بە مەرجى ئەوەیە کە نەوتى هەرێم لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەبکرێت، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاریبهێنێت”، نەرمین مەعروف وا دەڵێت.

عێراق تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم لە ئ...

عێراق تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم لە ئەستۆ دەگرێت