هەواڵەکان
دۆمبەڵاچییەکانی دهۆک گردبوونەوە و 30%ی بەنداوی چەقچەق دوو كارەكانی تەواو بووە
++964
ژووری هەواڵ
یاریی دۆمبەڵە، كە جۆرێكە لە قوماركردن، داوا دەكرێت له دهۆك ئەنجام بدرێت، بۆ ئەمەش خاوەن ئهو شوێنانهی یاریی دۆمبەڵەى تێدا دهكرێت ئەمڕۆ گردبوونهوه، ئەوان داوایان كرد شوێنهكانیان بكرێتهوه، ئهویش دواى ئهوهى ساڵێكە بە بڕیاری دادگا ئهو شوێنانه داخراون.
فەرمانبەرانی گرێبەستی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق مانیان گرتووە و چیتر پارەی کارەبای ماڵان لە هاوڵاتیان وەرناگرن، بە وتەی خۆیان ژمارەیان زیاتر لە حەوت هەزار فەرمانبەرن و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی قایمقامیەت و دانیشتووانی ناوەندی خانەقین لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامیەتی شارەکە گردبوونەوە، ئەوەش بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی قایمقامی شارەکە و مانەوەی لە پۆستەکەی.
بەنداوێکی نوێ لە سلێمانی دروست دەکرێت، دهكهوێته سەرووى بەنداوە رووخاوەکەی چەقچەق له سهرچنار و بە تەواوبوونی، نزیکەی نۆ ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت.