شێری ناوخۆ و رێویی دەرەوە

شوڕتەی عێراق لە خولی پاڵەوانانی ئاسیا خراپی بەسەرهات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارەیە لە گەڕی چوارەمی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، یانەی شوڕتەی عێراقی بە ئەنجامێكی قورس بە یانەی ئەهلیی سعودی دۆڕا.

یارییەكە لە سعودیە كرا و ئەهلی بە ئەنجامی 5-1 گۆڵ لە شوڕتەی بردەوە.

ئەنجامێكی لەو جۆرە بۆ شوڕتە جێی سەرنجی چاودێران و شڕۆڤەكارانی تۆپی پێی عێراقە، چونكە تیپەكە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق پێشەنگە و 14 خاڵی هەیە، لە كۆی شەش یاریدا 4 بردنەوە و 2 یەكسانبوونی هەیە و هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.

هاوكات ئەنجامەكە بۆ ئەهلیی سعودییش گرنگ بوو، كە یەكەمجار بوو لەم وەرزەی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا لە گێمی دووەمدا بتوانن گۆڵ تۆمار بكەن، لە كاتێكدا لە سێ یاریی رابردوودا لە گێمی دووەمی یارییەكاندا گۆڵیان تۆمار نەكردبوو.

شوڕتە لە 4 یاری لە خولی ئەم وەرزەی پاڵەوانانی ئاسیا، تا ئێستا بردنەوەی تۆمار نەكردووە، 2 یاریی دۆڕاوە و 2 یارییش یەكسان بووە.

شوڕتە بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەكانی عێراق

شوڕتە بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەكانی عێراق