پێشبینییەكی تایبەت
“كامالا هاریس دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ئەمریكا كابرایەك هەیە پڕۆفیسۆرە لە زانكۆی هارڤارد و ناوی ئالان لیخمانە، لە 1984ەوە پێشبینیی هەر كاندێكی كردبێت بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا راست دەرچووە.
ئەو ئوستازە ئەمجارە دەڵێت كامالا هاریس دەبێتە سەرۆك، كە بەمەش دەبێتە یەكەم سەرۆكی ژن لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
سبەی سێشەممە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و 964 رووماڵی دەكات.
توانا نەقی، نێردراوی 964 بۆ ئەمریكا باسی پێشبینییەكانی لیخمان دەكات و لە ئازلایفێكدا زانیاریی زیاتری باس كردووە.
لەناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا خانمێک بە بەهێزی هاتووەتە پێشەوە..
هەڵبژاردنی ئەمریکا
توانا نەقی نێردراوی 964
تا حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشیەکە یەکلانەبێتەوە براوە دەرناکەوێت
بەرەو کۆشکی سپی
بە هۆی سمۆرەیەکەوە رەنگە کامالا نەبێتە سەرۆکی ئەمریکا
کچی سەرۆک لە کوێیە؟
ئیڤانکا لە سەروبەندی دەنگدان 16 وانەی بڵاوکردەوە یەکێکیان باسی باوکی ناکات
هەڵبژاردنی گشتییە