لە بەغدا
بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەکردن 22 کەس دەستگیرکران
964+
شۆڕش قادری
لە بەغدا 22 کەس دەستگیرکران کە چى خوا پێیناخۆشە کردویانە، تۆمەتەکانیشیان کوشتن و دزى و ساختەکردن بوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا / نوسینگەی ئەلزوهور، توانیویانە تۆمەتبارێک لە ناوچەی حوسێنیە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیر بکەن کە بە تۆمەتی کوشتن داواکراوە “.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارە کراوەتەوە و بەپێی مادەی 406ـی یاسای سزادانی عێراق سزا دەدرێت.
جگە لەوەش، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا چەند تۆمەتبارێکی دیکەیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی پارە لە خانووی نیشتەجێبوون، فرۆشگای بازرگانی، ماتۆڕسکیل و هەروەها ساختەکاری.
لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیش، دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلدا و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستگیرکراون گیراوەتەبەر.