چوار دزی ماتۆڕسکیل لە هەولێر دەستگیر کران- وێنە: پۆلیسی هەولێر
مامەڵە بە کەلوپەلی دزیاری مەکەن
لە هەولێر چوار دزی ماتۆڕسکیل دەستگیر کران
شۆڕش قادری
لە هەولێر چوار کەس دەستگیر کران کە لە چەند شوێنێک ماتۆڕسکیلیان دزیوە، پۆلیسیش دەڵێت، ئەو کەسانەی مامەڵە بە کەلوپەلی دزیارییەوە دەکەن، دەستگیر دەکرێن و رادەستی دادگا دەکرێن.
کارزان ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزیبوو.
“سەرجەم تۆمەتباران کوردن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا”، کارزان ساڵح وای وت.
پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزیاری دەکەن و دەڵێت، “رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر و رادەستی دادگایان دەکەین”.