گرافیک؛ 964+
به سێ جۆر هاوكاریان پێده‌درێت
له سۆران پڕۆژه‌ى (به‌خشینى 10 هه‌زار دینارى مانگانه) بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له خه‌لیفانى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران پڕۆژه‌یه‌ك بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌ستیپێكردووه، پاره‌یان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه و دواتریش به سێ جۆر پاره‌كه‌یان پێده‌ده‌ن.
پڕۆژه‌كه ناوى (به‌خشینى 10 هه‌زار دینارى مانگه)یه و هاوڵاتیانیش ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌به‌خشن.
هاوڕێ ره‌شید، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه به 964ـى وت، چه‌ند مانگێكه خه‌ریكى بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌كه‌ن و له مانگى رابردووشه‌وه ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى پاره كردووه.
وتیشی “نزیكه‌ى 200 كه‌س ره‌زامه‌ند بوونه مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه بده‌ن و خه‌ڵكی واش هه‌یه له‌و بڕه‌ى دیاریكراوه زیاتر ده‌به‌خشێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پاره‌ى كۆكراوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه به سێ جۆر به‌سه‌ر هاوڵاتییه كه‌مدرامه‌ته‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌ى مانگانه بۆ ئه‌وانه‌ى كرێچین و ئه‌وانه‌شی نه‌خۆشیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامیش بڕه‌پاره‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خانوو بۆ خێزانێكی زۆر كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، ئه‌و خێزانانه‌ى بۆ پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ستنیشانیان كردووه، به گوێره‌ى ژیان و گوزه‌رانیان پله‌به‌ندیان بۆ كردوون و هه‌ر به‌پێی پله‌به‌ندییه‌كه‌ش هاوكارییه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
به قسه‌ى هاوڕێ، تا ئێستا نزیكه‌ى دوو ملیۆن دینار كۆكراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بڕێكى زیاتر كۆبكرێته‌وه، ئینجا ده‌ست به دابه‌شكردنى بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه تۆماركراوه، له سنوورى قه‌زاى خه‌لیفان 300 خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و 100 خێزانى كرێچی هه‌ن و پڕۆژه‌كه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌م دوو جۆره خێزانانه ده‌گرێته‌وه.