لە گوندی مایندۆڵ

لە سەیدسادق ئاوی باراناو سایدێکی چوون بۆ سلێمانی داخست

ئەحمەد مستەفا

لەسەر رێگەی نێوان سلێمانی بۆ سەیدسادق و لە نزیک گوندی مایندۆڵی سەر بە قەزاکە، سایدی چوون بۆ سلێمانی بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو داخراوە و لە یەک سایدەوە شۆفێران هاتوچۆ دەکەن.

تاک سایدی رێگاکە لۆدی لەسەر رێگاکە دروست کردووە، هەرچی ئاو قەد شاخ و دۆڵەکانی دەرەوەی قەزاکە لە نزیک گوندی مایندۆڵەوە هاتووەتە سەر رێگا سەرەکییەکە، تیمەکانی هاتوچۆ لەوێن و شۆفێرانیش تەواو بە خاوی تێدەپەڕن.

ئومێد رەزا، کاسبکارێکە لە سەیدسادق قسەی لەگەڵ 964 کرد و وتی، شەپۆلی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهێز بووە و ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە، سەرئەنجام شەقامی چوون بۆ سلێمانی لەلای گوندی مایندۆڵ، پڕ بووە لە ئاو و داخراوە.

بە گوێرەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە بۆ 964 نێردراوە، ژمارەیەک هاوڵاتی و شۆفێر لە سایدی چوون بۆ سلێمانی راوەستاون، وا دەرناکەوێ پەکیان کەوتبێت یان ئاو چوبێتە ئۆتۆمبێلەکانیان، تەنیا ئەوەیە بەهۆی زۆری ئاوەکەوە ناتوانن شەقامەک تێ بپەڕێنن.