هەواڵەکان
دامەزراندنەکەى زانکۆى راپەڕین تەقەى تێکەوت و لیستى موچەى مانگى 10 رەوانەى بەغدا کرا
ژووری هەواڵ
دامەزراندنى 395 مامۆستاى گرێبەست لەلایەن زانکۆى راپەرینەوە نارەزایەتى لێدەکەوێتەوە و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆکەش هەڵوێستى وەرگرت و دەستى لەکارکێشایەوە.
وەزارەتى دارایى هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانى رادەستى وەزارەتى دارایى عێراق کرد و لەمڕۆوە چاوەڕێن بەغدا پارەکە بنێرێت.
ورچە کوژراوەکەى باڵەکایەتى دەردەسەری زۆری بینی، لە ناوچەیەکى سەخت کوژرا و لەلایەن تیمێکەوە بە هەزار حاڵ هێنرایە خوارەوە، دواتر بەهۆى نەبوونى ساردکەرەوەى تایبەت لە سۆرانەوە نێردرایە هەولێر و لەوێش باش گوێى پێنەدرا و خەریکبوو لاشەکەى تێکبچێت، دواجار دواى سێ مانگ کارەکانى مۆمیاکردنى لاشەکەى تەواو کرا و ئەمڕۆ گەڕێندرایەوە بۆ چۆمان.
ئەنجامى زانکۆلاین راگەیەنراو 96%ـى ئەو کەسانەى فۆرمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون، ئەوانەشى وەرنەگیراون دڵ لە دڵ مەدەن چونکە زیاتر لە سێ هەزار کورسى بەتاڵ ماوە و جێگاى ئێوەش دەبێتەوە.