کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەکارهێنانی مۆبایلیش دەگرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی خاڵ بۆ خاڵ تەنها تیژڕەوی ناگرێت، بەڵکو نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایلیش وەک سەرپێچی تۆماردەکات.

لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەستپێک لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر سەرقاڵی دانانی سیستمی نوێی کامێرای چاودێرییە بەناوی خاڵ بۆ خاڵ.

مقەدەم موحسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: کامێراکان وا بەرنامە کراون هەریەکە لە نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێریدا تۆماربکات.

دەشڵێت؛ سیستمەکە لە کوردستانیش کارایە و کامێرای خاڵ بۆ خاڵ هەرسێ سەرپێچییەکە تۆمار دەکات.