به‌رهه‌مه‌كانیان ساغده‌كه‌نه‌وه‌

هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك به‌شێكی بازاڕى قه‌ڵادزێ بۆ خانمان‌ ته‌رخانكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هه‌فتانه‌ رۆژێك به‌شێكى بازاڕى قه‌ڵادزێ بۆ ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى خانمان ته‌رخانكراوه‌، لێپرسراوى ماڵى كه‌له‌پوورى قه‌ڵادزێش ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خه‌ریكن تا ئه‌و رۆژه‌یان دیاریكردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، گروپی خانمانى په‌رى بە دروشمی (ژنان بەرەو ئابوری سەربەخۆی خۆیان) یه‌كه‌مین رۆژیان بوو بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م بازاڕه‌، بازارێكی هه‌فتانه‌ و چه‌ندین جۆر به‌رهه‌مى خانمانى تێدا نمایش كرابوو بۆ فرۆشتن.

عه‌لى دینكه‌، لێپرسراوى ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ، كه‌ گروپی خانمانى په‌رى به‌شێكی ماڵه‌كه‌یانه‌، به‌ 964ـى وت، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ رۆژێك بۆ هه‌فته‌بازاڕى خانمان له‌ قه‌ڵادزێ دیاری بكه‌ن و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كه‌مین رۆژیان بوو.

وتیشی “ئه‌و رووبه‌ره‌ى له‌ بازاڕ دیاریكراوه‌ بۆ هه‌فته‌بازاڕه‌كه‌ درێژییه‌كه‌ى 80 مه‌تر ه‌و ئه‌مڕۆ 18 خانمى ئه‌م گروپه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان تێدا نمایش كردبوو”.

شوێنه‌كه‌ له‌ ناو بازاری قەڵادزێ كه‌وتووه‌ته‌ بەردەم پارکی شار و له‌ کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ بۆ 6:00ـی ئێوار كراوه‌یه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێك له‌ خوێندكارانى زانكۆى قه‌ڵادزێش ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كردبوو بۆ فرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌هۆیه‌وه‌ خه‌رجی رۆژانه‌یان ده‌ستبخه‌ن.

به‌پێی ئامارێكی ماڵى كه‌له‌پوورى له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا توانیویانه‌ هه‌زار 300 خانم بخه‌نه‌ ناو خولى جۆراوجۆرى فێربوونى پیشه‌كان و به‌شێكى زۆرى ئه‌م خانمانه‌ش بوونه‌ته‌ خاوه‌ن پیشه‌ى تایبه‌ت.

له‌ قه‌ڵادزێ كارى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غاز رێكد...

له‌ قه‌ڵادزێ كارى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى غاز رێكده‌خرێته‌وه‌