هەواڵەکان

لەبری زێڕ، رۆن و برنج بکەن بە مارەیی… سەگی بێلانەش پەلاماری منداڵێکی دا

ژووری هەواڵ

چیتر گەنج و سینگڵەکان خەمی گرانی زێڕتان نەبێ و بەرەو قەفەسی زێڕین هەنگاو بنێن، چونکە دەتوانن لەبری زێڕ، رۆن و برنج بکەن بە مارەیی.

سەگی بێلانە لە هەولێر نابڕێت و ئەمجارە لە گەڕەکی ژین، پەلاماری کچێکی تەمەن پێنج ساڵیدا لەبەر چاوی دایک و باوکی.

دوای 10 ساڵ پردە رووخاوەکەی زەرگە لە قەزای خورماتوو نۆژەن دەکرێتەوە، پردەکە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرایەوە.

چەند هاوڵاتییەكی خەڵكی ناسڕییە لە دەریای ئیجەی خنكان و 15 كەسی دیکەش بێسەروشوێنن، تا ئێستاش دیار نییە کوردیان تێدایە یان نە.