بەرەو كۆشكی سپی

964 زانیاریی سەیر لەسەر شێوازی دەنگدان لە ئەمریكا دەخاتەڕوو

ئەرسەلان عەبدوڵا

توانا نەقی نێردراوی 964 بۆ ئەمریكا، لە بەردەم كۆشكی سپی لە واشنتن شێوازی دەنگدانی هاوڵاتیانی ئەمریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان رووندەكاتەوە.

ئەمریكا لە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ نزیكبووەتەوە و رۆژی 5.11.2024 هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

شێوازی دەنگدان لە ئەمریكا جۆراوجۆرە و لە چەند ویلایەتێك بە جۆرێكە و لە هەندێكی دیكە بە جۆرێكی دیكەیە، لەوانە هەندێكیان دەتوانن بە ئیمەیل و پۆستە دەنگ بدەن و لە هەندێكی دیكە راستەوخۆ دەنگ دەخەیتە سندووقەوە.

تۆڕی 964 رووماڵی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا دەكات و نێردراوی ناردووەتە ئەم وڵاتە.