دیمەنی دەربەندی رانیە وێنە: 964
بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواو بکرێت
دیواری راگر بۆ پردی دەربەندی رانیە دروست دەکرێت
ژێوار خدر
بڕیارە دوو دیواری راگر بۆ پردە نوێکەی دەربەندی رانیە درووست بکرێت، کە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا کرایەوە.
ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رێگا و بانی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024، بەردی بناغەی درووستکردنی دیواری راگر بۆ پردی نوێی دەربەندی رانیە دانرا، و دیوارەکانیش بۆ رێگری کردنە لە هاتنەخوارەوەی ئەو خوڵ و لمەی لە دەوری پردەکەیە، کە لە کاتی باراندا دێتە خوارێ.
وتیشی، دوو دیوارە راگرەکە کۆنکریتین و لە هەردوو بەری پردە تازەکەی رانیە بە درێژی 370 مەتر دروست دەکرێن.
روونیشیکردەوە، بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە بریتییە لە 497 ملیۆن و 683 هەزار و 750 دینار و بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواو بکرێت.