لە زاخۆ

دێربی بادینان بە یەکسان بوون کۆتاییهات


سۆما حەکیم زادە

لەگەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دێربى بادینان لە نێوان زاخۆ و دهۆک ئەنجامدرا و بە یەکسانبوون کۆتایىهات.

یارییەکەلە ناو یاریگای زاخۆ بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.

هەردوو یانە بە دوو گۆڵ کۆتاییان بە یارییەکەیان هێنا، بەمەش زاخۆ بە نۆ خاڵ پلەى شەشەمى گرتووە و دهۆکیش تەنیا پێنج خاڵى هەیە و لە پلەى پانزەهەمینە.