ماتۆڕی دلیڤه‌ری حه‌وانه‌وه‌ی له به‌حركه بڕیوه
میدیازان – شۆڕش هەرکی – هەولێر
له‌وكاته‌ی ماتۆڕسوارێك چه‌ند ماتۆڕێكی سوتاند، هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ماتۆڕه بێ مۆڵه‌ته‌كان راوه‌ستاوه‌و خه‌ڵكی به‌حركه داد‌و بێدادیانه به‌ده‌ست فڕه‌ی ماتۆڕه‌وه.
ده‌یان كه‌س له‌وانه‌ی لهبهحركه قسه‌یان بۆ په‌یامنێری میدیازان كرد ده‌ڵێن به‌ده‌ست فڕه‌ی ماتۆڕه‌وه گیریان خواردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن‌و خه‌ڵك بێزار ده‌كه‌ن، ده‌شڵێن به‌شی زۆری ماتۆڕه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌كاری دلیڤه‌ری ده‌كه‌ن.
ئازاد میرۆ، یەکێکە لە دانیشتوانی ناحیەی بەحرکە بە میدیازانی وت، ماتۆڕسکیلەکان جگە لەوەی تا ڕادەیەک کارئاسانیان بۆ خەڵک کردوە بۆ گەیاندنی شتومەک و ئەو خواردنانەی کە داوای دەکەن، بەڵام زۆرجاریش کێشەو ناڕەحەتی بۆ شۆفێران و خەڵکی دروست دەکەن.
میدیازان لەبارەی گلەی و گازندەی هاوڵاتیانەوە قسەی لەگەڵ بەڕێوبەری شارەوانی بەحرکەدا کرد بەڵام، ئەو وتی بابەتەکە لەلای هاتووچۆیە.
مقەدەم ئیبراهیم عەوڵا، بەڕێوبەری هاتووچۆی بەحرکە لەوبارەیەوە بە میدیازانی راگەیاند، ئەو ماتۆرسکیلانەی کە مۆڵەتیان نەبووە کە نزیکەی 16 ماتۆڕسکیلە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام لە دوای ئەو رووداوەی رۆژی 11ی ئه‌یلول کە شۆفێرێکی ماتۆرسکیل چەند ماتۆڕێکی سوتاند، دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەمان راگرتوە.
لە دوای هاتنی بەشێکی هاولاتیانی رۆژئاوای کوردستان بۆ باشووری کوردستان، بەمەبەستی کارکردن و دابینکردنی بژێوی کۆمەڵێک چێشتخانە لە بەحرکە و شوێنەکانی دیکە بۆ خواردنە خێراکان کرایەوە.
لاوەند شامی، کە خاوەن چێشتخانەیەکە دەڵێت، رۆژانە 25 ماتۆڕ بۆ نزیکەی هەشت چێشتخانە لە یەک و دووی شەو زۆرجار تاوەکو چواری بەیانیش کاردەکەن و شاورمە و خواردنەکانی دیکە دەبەن بۆ هاوڵاتیان.