چەمچەماڵ - تەكیە
بەم بەیانییە سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا و چوار برینداری لێكەوتەوە
+964
عەزیز عەبدوڵا -چەمچەماڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی – کەرکوک لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا.
لە ئەنجامی رووداوەكەدا چوارسەرنشین برینداربوون و ئێستاش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
“رووداوەکە لە نێوان توێتا لاندکرۆزەر و ئۆپڵ ڤیکترایەك و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا روویداوە و چوار برینداریشی لێکەوتووەتەوە”، شێرزاد محەمەد لە بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ وای بە 964 وت.
هەروەها شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ی وت، رووداوەكە لەسەر شەقامی سەرەکیی چەمچەماڵ – تەکیە روویداوە، چوار بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستیان باشە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا