چه‌ند دیمهنێكى كاتى چاندنى گوڵه‌كان له‌سه‌نته‌رى دهۆك... وێنه: شاره‌وانى دهۆك.
به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌ى خۆیانه
شاره‌وانیى دهۆك سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌ى پڕ له گوڵى وه‌رزى ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى دهۆك له رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به چاندنى گوڵى وه‌رزى له‌ناو سه‌نته‌ره‌ى پارێزگا كردووه، راگه‌یاندنى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، گوڵه‌كان به‌رهه‌مى خۆمانه و له نه‌مامگه‌ى تایبه‌تى شاره‌وانییه‌وه به‌رهه‌مهێندراون.
ژماره‌ى ئه‌و گوڵانه‌ى له پلانیاندایه بیچێنن 100 هه‌زار دانه‌یه و له جۆره‌كانى بتونیا، دەمى شێر، گوڵبەهار و قەرەنه‌فل، پێكهاتوون، ئەو شوێنانەش لێی دەچێنن بریتین لە بلواری شەقامەکان و پارک و باخچەکان.
ئیسماعیل مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان كارى چاندنى ئه‌م گوڵانه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیان به چاندنیان كردووه.
وتیشی “ئه‌و گوڵانه‌ى ده‌چێندرێن وه‌رزیین و به‌رگه‌ى سه‌رماى زستان ده‌گرن و هیچ كێشه و گرفتێكیان بۆ دروست نابێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ته‌واوى ئه‌م گوڵانه به‌رهه‌مى نه‌مامگه‌كه‌ى خۆیانه له دهۆك، كه شاره‌وانییه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.