دیمەنێکی سەنتەری ناحیەی سیروان ... وێنە؛ Sarxel Leonel
دروستكردنى باخچه‌یه‌ك له ناحیه‌ى سیراون
له‌هه‌ڵه‌بجه كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى گه‌یاندن پابه‌ندكرا له‌بری سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى گه‌یاندن له سنوورى پارێزگاكه پابه‌ندكرا له بری سه‌وزکردن جێبه‌جێ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باخچه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى یروان دروستده‌كات.
له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پابه‌ند ده‌كرێن كه سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، كۆمپانیاى سێڤن نێت پابه‌ندى له‌برى سه‌وزكردن كراوه و باخچه‌كه دروست ده‌كات.
وتیشی “ئه‌مه چواره‌مین كۆمپانیای گه‌یاندنه له سنوورى هه‌بڵه‌بجه پابه‌ند ده‌كرێن به‌م پڕۆژه‌یه و پێشتر هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانى كۆڕه‌ن، فاستلینگ و زه‌ین پابه‌ند كراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سیروان دوو شوێن بۆ دروستكردنى باخچه‌كه ده‌ستنیشانكراون و له‌م رۆژانه بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنانه ده‌درێت و هه‌فته‌ى داهاتووش ده‌ست به دروستكردنى ده‌كرێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مه كۆتا كۆمپانیاى بوارى گه‌یاندنه له‌سنووره‌كه‌یان کە هەموویان پابەندی پڕۆژەی لەبری سەوزکردن کراون.