964 لە ئەمریكایە

هەڵبژاردنی ئەمریكا نزیكە و ترەمپیش هەرای ناوەتەوە

ژووری هەواڵ

توانا نەقی، نێردراوی تۆڕی 964 بۆ ئەمریكا، ئەم بەیانییە بە “كاتی ئەمریكا”، نوێترین پێشهات و ئامادەكارییەكان لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەخاتەڕوو.

بە پێی نوێترین راپرسی بۆ ركابەریی نێوان دۆناڵد ترەمپ و كامالا هاریس، كە كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، دەنگەكانیان لە یەكەوە نزیكن.

هاوكات ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان، بە راگەیاندنی كەمكردنەوەی باج لە كاتی بوونی بە سەرۆك، هەرای ناوەتەوە و ئاشكراشی كردووە، دەكرێت گومرگ لەسەر كەلوپەلی هاوردە زیاد بكات و لە بەرامبەردا باجی سەر هاوڵاتیانی ئەمریكا كەمدەكاتەوە.