قسەی پزیشکێکی پسپۆڕە

“رێگری ڤاکسین لە توشنەبوون بە پەتا سەدا 40 بۆ 60 کاریگەرە”


ئەحمەد مستەفا

‎ڤاکسینی پەتای وەرزی، کە پێکوتەیەکە لە دژە تەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ، وەک رێگری لە توشبوون و کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

‎کێ دەتوانێت بەکاریبهێنێت؟

‎ئەم پرسیارە، پزیشکی پسپۆڕ، دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، ‎پسپۆڕی تەندروستی گشتیی نەخۆشییە درمەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024 دەڵێت، هەموو مرۆڤێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت بەکاریبهێنێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی كێشەیەکی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یاخود بۆ ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە زۆر بەسودە بۆیان، ئەوەش بۆ پارێزگاریکردنیان لە توشبوون بە ئەنفلۆنزای وەرزی.

‎لە بارەی ئەوەی کاتێک ڤاکسینی پەتای وەرزی وەک پێکوتە وەرگیرا ئایا توشی پەتاکە دەبیت؟، ئەو پزیشکە پسپۆڕە باسی لەوەکردووە، ‎ئەم کوتانە رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی کەمدەکاتەوە بە رێژەی 40% بۆ 60%، رێگری تەواو بکات بۆ توشبوون یاخود گەر توشی پەتای وەرزی بێت زۆر ئاسان بێت و بە ئاسانی تێپەڕێت.

‎پێکوتەی دژ بەڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی تەنیا بەیەک جار بەکاردێت لەرێگەی دەرزی بۆ ماسولکەی شان بەکاردێت باشترین کات “کۆتای مانگی ئۆکتۆبەری”هەموو ساڵێکە، دەربارەی گونجاوی ئەو پێکەوتە بۆ منداڵ ئەو پزیشکە دەڵێت، ‎بەدڵنیایەوە بۆ منداڵ بەکاردێت بۆ خوار تەمەنی شەش ساڵ بە دوو دۆز دەکرێت، کە پێویستە مانگێکی نیوانی هەردوو دۆزەکەبێت و راوێژ بە پزیشک بکرێت پێش بەکارهێنانی و دڵنیابونەوە لە توش نەبوون بە پەتای وەرزی.

‎کوتانی دژ بە ڤایروسی ئەنفلۆنزا، تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ کاردەکات بۆیە پێویستە ساڵانە بەکاربهێنرێتەوە، سەرخێڵ ئاراز ئاماژە بەوەدەکات، ر‎ەنگە بۆماوەی چەند کاتژمێرێک گیان داهێزران و تایەکی کەم دروست بکات، ئەویش زۆر کەم و هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات، بەمەرجێک دڵنیابین لە توشنەبوونی پێش وەخت بە ڤایرۆسەکە.