
ئاستیاژ حەقیقی و ئەمیر محەمەد ئەحمەدی فۆتۆ: سۆشیال میدیا
له مه‌یدانی ئازادی سه‌مایان كرد و 21 ساڵ زیندانی ده‌كرێن
964+
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر
ئاستیاژ حەقیقی و ئەمیر محەمەد ئەحمەدی، لە لایەن دادگای تارانەوە بەیەکەوە بە 21 ساڵ زیندانی حوکمدران، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌مایان كردووه.
ئه‌م دوو گه‌نجه، كه ده‌ستگیرانی یه‌كترن، له مه‌یدانی ئازادی له تاران به‌یه‌كه‌وه سه‌مایان كردووه، به‌م هۆیه‌وه ده‌ستگیركراون، لەلایەن دادگای تارانیشه‌وه بە تۆمەتەکانی بڵاوکردنەوەی بێڕەوشتی، تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، چالاکی دژی دەسەڵاتی ئێران، هه‌ریه‌كه‌ی به 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیكردن سزادراون، كه حوكمی هه‌ردووكیان ده‌كاته 21 ساڵ.
ئاستیاژ حەقیقی ته‌مه‌نی 20 ساڵه و ئەمیر محەمەد ئەحمەدی ته‌مه‌نی 21 ساڵه.
كه‌سوكاری ئه‌م دوو گه‌نجه، به ئاژانسی هەواڵی “هەرانا”یان راگه‌یاندووه، رۆڵه‌كانی ئه‌وان مافی گرتنی پارێزه‌ریان پێنه‌دراوه، تاوانی ئه‌وان ته‌نیا سه‌ماكردن بووه له مه‌یدانی ئازادی.
به پێی ئاژانسه‌كه، كه تایبه‌ته به هەواڵه‌كانی ماڤی مرۆڤ لە ئێران، ئاستیاژ و ئه‌میر له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له تاران چه‌ند خوله‌كێك به‌یه‌كه‌وه سه‌مایان كردووه و له سۆشیال میدیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه.