بۆ یەکەم جار

پەیمانگەیەکی تایبەت بە نابیستان لەقەزای خانەقین کرایەوە

توانا نەقی

ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پەیمانگەیەکی تایبەت بە نابیستان لە قەزای خانەقین کرایەوە و قوتابیانی نابیست دەتوانن لە پەیمانگاکەدا وانەکانیان بخوێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای کردەوەی پەیمانگای نابیستان لە خانەقین ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن بوو بۆ ساڵی 2024 – 2025.

دەشڵێت، خوێندنەکە بە زمانی ئاماژەیە و ئەمڕۆ لێپرسراو و مامۆستایان و قوتابیان دەستیان بە پرۆسەکە کر.

پەیمانگەی هیوای نابیستانی خانەقین، سەر بە بەشی پارێزگاری خێزانە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیانە.