جارێکیتر پلەی سفری بەخۆیەوە بینی

حاجی ئۆمەران شەوێکی ساردی بەڕێکرد

شۆڕش قادری

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەوی رابردوو، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نزمبووەتەوە بۆ 0 پلەی سیلیزی.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 23.10.2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .

سبەی پێنجشەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی