لە کەربەلا

نزیکەی 100 کرێکاری بیانی دەستگیرکران و زۆربەیان سوورین

شۆڕش قادری

لە کەربەلا نزیکەی 100 کرێکاری بیانی دەستگیرکران کە زۆربەیان سوورین و بە نایاسایی لە عێراق کار دەکەن.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کەربەلا هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی کەسانی بیانی دەستپێکردووە کە ئیقامە و مۆڵەتی مانەوەیان نییە و بە شێوەیەکی نایاسایی لە عێراق کار دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نزیکەی 100 کرێکار دەستگیر کراون کە زۆربەیان خەڵکی سوریان و بەنگلادیشی و پاکستانیشیان تێدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستگیرکراوان لە بنکەکانی پۆلیس لە ناوچە جیاجیاکانی شاری کەربەلا راگیراون و بڕیارە رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێن.

پەیامنێری 964 راشیگەیاند، هەڵمەتەکە لە کەربەلا بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای کرێکارانی بیانی کە مۆڵەتی مانەوەیان نییە، بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.