هەواڵەکان
وادەی لێکردنەوەی دروشمەکانەو سبەی بەفر دەبارێت
ژووری هەواڵ
تا 29 رۆژی دیکە مۆڵەتی بەردەم بانگەشەکارانە، بۆ کۆکردنەوەی فلێکس و ئەو دروشمانەی لەسەر شەقام بۆ خەڵک بەیانیان کردبوو، ئەگەرنا کۆمیسیۆن سزایان دەدات، گەرچی لێرە و لەوێ و بەنهێنی خەڵک، دەستییان بە لێکردنەوەی ئەو پۆستەرانە کردووە کە بە ئاسن هەڵواسراون.
کارمەندانی کۆمیسیۆن کۆڵ و باریان پێچایەوە و قوتابخانەکانیان چۆڵ کرد، کە وەک بنکەی دەنگدان بەکارهێنرا، سبەی سێشەممە دەوامی قوتابیانی بنەڕەتی و خوێندکارانی ئامادەیی دەستپێدەکاتەوە.
دوو رۆژە بە تەواوەتى کەشەکە سارد بووە، خەڵک چاوەڕێى ئەوەن باران ببارێت، بەڵام کەشناسى بارینى بەفر راگەیاند و ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینى کرد، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.
چوار رۆژە تەرمى ئەو شۆفێرە گەنجە لە رۆژى 18ـى مانگ لە هیزۆب بە BMـە ماڕۆنییەکەى وەرگەڕا لە پزیشکى دادییە و کەس بۆ سۆراغى نەهاتووە .