سلێمانى

لە کاتى لێکردنەوەى فلێکس گەنجێک گیانى لەدەست دا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، گەنجێکى تەمەن 22 ساڵ لە کرێنێک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا، فریاکەوتنى سلێمانش دەڵێت: پێدەچێت سەرقاڵى لێکردنەوەى فلێکس بووبێت.

پێشتر دوو گەنجى دیکە بەهۆى هەڵواسین و لێکردنەوەى فلێکس، لە هەولێر و قەسرۆک گیانیان لەدەست دابوو.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـى وت، کاتژمێر 3:30 خولەکى بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، لای باخی بەختیاری هاوڵاتییەک لەسەر کرێن کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیەکە تەمەنی 22 ساڵە و پێدەچێت سەرقاڵی لێکردنەوەی فلێکس بوبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح